ڕۆژی شەممە لە پارێزگای دهۆک 400 هەزار خوێندکاری قۆناغی چواری بنەڕەتی بۆ 11 ی ئامادەیی دەستیان بە تاقیکردنەوەکانی خولی دووهەمی خوێندنی ساڵی 2018 و 2019 کرد.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆک ڕایگەیاند تەواوی ئامادەکارییەکان کراون و ژینگەی لە هەمو خوێندنگاکان دروستکراوە تا تاقیکردنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن.
لە پارێزگای دهۆک هێشتا گرفتی کەمبوونی باڵەخانەی خوێندنگاکان هەیە چونکە لە هەندێکیان سێ دەوام دەکرێت.
پەیامنێرمان سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی ناردووە.
Your browser doesn’t support HTML5
سەلام باڵایی