بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 باشوری دەربەندیخان دەهەژێنێت

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 لە باشوری دەربەندیخانی داوە.

ماڵپەڕی ناوەندی جیۆلۆجی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە بوومەلەرزەکە نزیکەی کاتژمێر 2 و نیوی پاش نیوەڕۆ بە کاتی خۆجێهی ڕوویداوە.

ناوەندەی بومەلەرزەکە بە نزیکەی 15 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری دەربەندیخان و هەروەها 32 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری هەڵەبجە، کیلۆمەترونیوێک سەروی جادەی سەرتەکە و سێ کیلۆمەتریش لە ڕۆژهەڵاتی جادەی هۆرین دوورە.

قوڵایی ئەم بومەلەرزەیە نزیکەی 10 کیلۆمەتر بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی یان ماڵی ئەوە بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.