ئێرانیەکان نارەزایی لە دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام دەدەن

ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی نوێژی هەینی بە هەزاران لە ئێرانیەکان رژانە نێو جادە و بانەکانی وڵات و دەستیانکرد بە سوتاندنی ئاڵای هەر یەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ، ئەمەش وەک کاردانەوەیان لە دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە سوپای پاسدارانی ئێرانی بە رێکخراوێکی تێرۆرستی ناساند.

بەشداربوان درۆشمی دێرینی خۆیان دەچڕی کە بریتی بوو لە مەرگ بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل .

ئەوەی جێی ئاماژەیە حوکەمەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا سوپای پاسدارانی ئێرانی بە گروپێکی تێرۆرستی ریزبەند کرد. بڕیارەکە بەمەبەستی فشاری زیاتر خستەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێرانیە و هەروەها زیاتر پەراوێز خستنی ئەو رژێمەیە. ئێرانیش وەک کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ئەم بڕیارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ، ئەویش تەواوی هێزەکانی ئەمەریکای بە تیرۆرست لەقەڵمداوە و هەروەها ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاشی بە پشتیوانکاری تیرۆریست ناساندووە.