هەر لەرۆژی هەینییەوە پشکنەرەکانی فەڕەنسا دەستیانکرد بە لێپێچینەوە لەسەر داتاو دەنگە تۆمارکراوەکانی نێو فرۆکەو گەشتەکە بۆ ئەو فرۆکەیەی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا کە لە سەرەتای هەفتەی پێشوودا کەوتەخوارەوەو بووە هۆی گیان لە دەستدانی 157 لە سەرنشینەکانی.
کاربەدەستانی ئەسیوپیا سەرۆکایەتی و بەرێوبردنی ئەو لێپێچینەوەیان گرتۆتە ئەستۆ شارەزایانی فەرەنسا و ولایەتە یەکگرتووەکان کاروباری پشکنینەکان دەبەن بەرێوە، گەیشتن بە یەکەمین زانیاری لەسەر داتاکان و تۆمارە دەنگییەکانی نێو گەشتە ئاسمانییەکە رەنگە چەند رۆژێکی پێبچێت.
هەروەها رۆژی هەینی سەرۆک داناڵد تڕامپ بە تەلەفون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا ئابی ئەحمەد لەوبارەیەوە گفتوگۆیان کردووە و هاوخەمی و خەمباریی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سەرنشینەکانی گەشتەکە دەربڕی.