دەیان کەس لە هندستان بەهۆی خواردنەوەی مەی نایاساییەوە گیانیان لەدەست دەدەن

کاربەدەستان لە باکوری هەندستان دەڵێن بەلایەنی کەم 84 کەس گیانیان لەدەست داوەو 200 کەسی تریش کەوتوونەتە نەخۆشخانە پاش خواردنەوە مەی بە نایاسایی دروستکراون.

دکتۆر ڕاتۆل بۆردۆلی بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسی گوتووە " ئەو خەڵکە بەهۆی ڕشانەوە و ئازارێکی زۆری سینگ و تەنگەنەفەسییەوە گەیشتوونەتە نەخۆشخانە".

بارودۆخەکە بۆتە هۆی قەرەباڵغییەکی زۆر لە نەخۆشخانە خۆجێهیەکان.

وەزیری تەندروستی ولایەتی ئەسام هیمانتا بیسوا شەرما بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە " پزشکانی نەخۆشخانەکانی ناوچەکانی دەوروبەرو و کۆلیژی پزشکی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو قیەرانەدا."

زۆربەی قوربانییەکان کرێکاری کێڵگەیەکی چاین. پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.

ساڵانە سەدان کەس بەهۆی خواردنەوە هەرزان بەهاکان و ئەوانەی بە نایاسایی دروست دەکرێن لە هندستان گیان لەدەست دەدەن.

کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر هەر لە باکوری هندستان بەهۆی خواردنەوەی کحولی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەست دا.