هەزاران کورد بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان و لەیلا گوڤەن لەفەڕەنسا خۆپیشاندانیان سازکرد

هەزاران کوردی نیشتەجێی فەڕەنسا ئەمڕۆ لە شەقامەکانی ستراسبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا خۆپیشاندانیان سازکرد و داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلانیان دەکرد کە ماوەی 20 ساڵە لە تورکیا لەزینداندایە هاوکات پشتیوانیان دەربڕی بۆ پەرلەمانتاری کورد لەیلا گوڤەن کە مانی لە خواردن گرتووە لە زینداندا.

لەو کاتەوەی کە لە 15 ی مانگی 2ی ساڵی 1999 عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیر کراوە ئەم گردبوونەوە گەورەیە لەستراسبۆرگ کە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئەوروپا و دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤی لێیە ساڵانە ئەنجام دەدرێت.

ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە دورگەی ئیمڕاڵی کە نزیکە لە ئەستەنبوڵەوە زیندانی کراوەو تارادەیەک گۆشەگیرکراوە.

لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە خۆپیشاندەران بە بێدەنگی ئاڵای کوردستانیان دەشەکاندەوە. پۆلیسی ستاسبۆرگ دەڵێت خۆپیشاندەران نزیکەی حەوت هەزار کەس دەبوون بەڵام ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن زیاتر لە 17 هەزار خۆپیشاندەر کۆبونەتەوە.