ئێران بەشداری لە پرۆسەی بونیاتنانەوەی سوریا دووپات دەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە کاتێکدا پێشوازی کرد لە وەلید ئەلموعەلمی وەزیری دەرەوەی سوریا، سەرلەنوێ دووپاتی کردەوە کە ئێران ئامادەیە بەشداری لە بونیاتنانەوەی سوریادا بکات.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕادەگەیەنێت وەلید موعەلیم و جەواد زەریف ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبوونەتەوە. پاش کۆبونەوەکەیان وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەردوو وەزیری دەرەوە وتووێژیان لەسەر پەیوەندییە دوولایەنەکان کردووەو هەوەها باسیان لە ڕەوشی سوریاش کردووە کە لە ساڵی 2011 وە لە جەنگدایە.

زەریفی بە موعەلیمی گوت کۆمپانیاکانی ئێرانی ئامادەن هاوکاری ئابوری سوریا بکەن لە قۆناغی پڕۆسەی بونیاتنانەوەیدا.