سەرچاوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن مارتن گریفتس لەگەڵ ڕێبەری سەرهەڵداوەکاندا کۆبۆتەوە ئەوانەی کە سەنعای پایتەختیان بەدەستەوەیە لەپێناو بەردەوامیدان بەر لە سازکردنی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی یەمەندا لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودییە.
هەر ئەو سەرچاوەیە دەڵێت مارتین گریفتس ڕۆژی دووشەممە لە ڕیازی پایتەخت دیمانەیەک سازدەکات لەنێوان سەرۆکی یەمەن عەبدولڕەبوو مەنسور هادی و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتەکەدا.
فۆتۆگرافەکەی فرانس پرێس ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ڕێبەری باڵای سەرکردایەتی شۆڕشی حوسییەکان لە سەنعای پایتەخت لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبۆتەوە.
لەم هەفتەیەدا ڕێبەرێکی باڵای سەرهەڵداوە شیعەکانی یەمەن دەڵێت لە پێناو هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی گروپەکەی هاوێشتنی موشەک بۆ ناو عەرەبستانی سعودیە ڕادەگرێت.
هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوانی ناسراو بە حوسیەکانی یەمەنی دەستپێکرد بۆ ئەوەی دەسەڵات بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو حکومەتەی کە لەسەر ئاستی جیهانی دانیپێدا نراوە.
ڕێبەری سەرهەڵداوەکان محەمەد عەلی ئەلحوسی ڕایگەیاند ئەو گروپەی کە ئێران پشتیوانی دەکات، لەسەر داوای نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفتس فەرمانی ڕاگرتنی هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داوە بۆ سە عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی.