دواین زانیاری لەسەر شەڕی عەفرین

شەڕی نێوان هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە دژی کوردەکان لە دەوروبەری عەفرین بەردەوامە.

لە دواین زانیارییەکانی ئەو شەڕەدا، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین نەورۆز ڕەشۆ ڕایگەیاند هێزەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە دوو کیلۆمەتر لە عەفینەوە دوورن.

نەورۆز کە لە کاتی قسەکانید لە ناوەندی شاری عەفرین بوو، گوتیشی ڕەوشی خەڵکی شارەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت لە کاتێکدا پێداویستیە سەرەکییەکانی ژیان لە شارەکەدا کەمدەبنەوە و خەڵکی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر گوێبیستی ئەم وتووێژە ببن لەگەڵ پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ.

Your browser doesn’t support HTML5

نەورۆز ڕەشۆ