بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە ئافریکای باشوور دەیان کەس دەبنە قوربانی

کاربەدەستانی حکومەت لە ئافریکای باشوور ڕادەگەیەنن شەمەندەفەرێک کە خەڵکی پاش پشوودانەکان پێی دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لە ناوچەیەکی دووردەستی وڵاتەکە لە خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا. لە ئاکامی ئەوە ڕووداوە بەلایەنی کەم 12 کەسی تێدا کوژراوەو زیاتر لە 260 کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستان شۆفێی بارهەڵگرەکە تاوانبار دەکەن بەوەی گوایە هەوڵی داوە لە لە کاتی هەیشتنی شەمەندەفەرەکەدا لە هێڵەکە بپەڕێتەوە. هەر پاش پێکدادانەکە بەشێکی شەمەندەفەرەکە گڕی گرت.

وەزیری گواستنەوە جۆ ماسوانگانی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند " شۆفێری بارهەڵگرەکە هەوڵی دابوو بە پەپە بپەڕێتەوە، نەیزانیبوو کە شەمەندەفەرەکە لێی دەدات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی چەندین کەس."

ماسوانگانی گوتیشی بەلایەنی کەم 12 کەس گیانیان لەدەست داوە و 268 کەسی تریش بریندار بوون کە چواریان ڕەوشی تەندروستیان مەترسیدارە، ئەو گوتیشی ڕەنگە ژمارەی قوربانیەکان زیاتریش بکەن.

ئەو شەمەندەفەرە کە 429 سەرنشینی تێدا بوو لە کەناری ئلیزابێتەوە بەرەو جۆهانسبەرگ دەڕۆشت.