مێزگرد:
ماڵئاوایی له سه‌رۆکی پێشینی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان جه‌لال تاله‌بانی
دیاره ژیان له کۆتاییدا شه‌قامێکی بن به‌ست، خیابانێکی بن به‌سته و کۆتایی کاروانی ژیانی تاکه‌کانه.
مردن هه‌ر مردنه به‌ڵام هه‌ندێ جار مردنی که‌سانێک به قورسایی شاخێکه، هه‌ر وه‌کو ووته‌یه‌کی چینی ده‌ڵێ " هه‌موومان روبه‌رووێ مردنداین، به‌ڵام هه‌ر مردنێک هه‌مان گرنگی و واتای نییه، مردنی ئه‌و که‌سه‌ی که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌یدا ده‌مرێ له شاخی تاێ قورستره "
مام جه‌لال له 3/10/2017 له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌رلین دا بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌ری نایه‌وه و غه‌م و شێوه‌ن هه‌موو کوردستانی گرته‌وه.
یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا مردنی مام جه‌لالی راگه‌یاند "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی هەرە قوڵه‌وه هه‌واڵی ژیانئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌ینین "
ئاخۆ مرۆڤیک که فه‌ره‌تر له نێوه سه‌ده‌یه‌ک له ژیانیدا له شاخ و له شار بۆ مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌ی ته‌رخان کردبوو ئه‌مرۆ پاش ماڵئاوایی چۆن یاد ده‌کرێته‌وه.
مردنی مام جه‌لال چ جۆره بۆشاییه‌ک له ناو یه‌کێتی، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تیدا، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان، له عێراق و له ناوچه‌که‌دا درووست کرد.
ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له ژیاندا بوایه و تواناکه‌ی جارانی هه‌بوایه، ره‌وشی باشوری کوردستان چۆن ده‌بوو، ره‌وشی عێراق چۆن ده‌بوو.
چما مام جه‌لال به ئه‌ندازیاری سیاسی ناو ده‌برا
چی بوون تاێبه‌تمه‌ندیه‌کانی مام جه‌لال
جیاوازی له نێوان مام ی شاخ و مام ی شار
کاریگه‌ریه‌کانی مام جه‌لال له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستان
مام جه‌لال و که‌رکوک و ناوچه دابراوه‌کان
ئاخۆ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ کام له رێبه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانی جیهان به‌راوورد ده‌کرێ
ئاخۆ مام جه‌لال بڕوای به فه‌رمانره‌وایی وه یا خود حوکمی بنه‌ماڵه هه‌بوو
مام جه‌لال و داستانی گۆچانه‌که‌ی
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تر له‌م مێزگرده‌دا گوێبیستی ده‌بن
میوانانی ئه‌م مێزگرده:
عوومه‌ر شێخموس یه‌کێک له رێیه‌رانی پێشۆ و دامه‌زرینه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان، دۆستێکی دێرینی مام جه‌لال و به‌رپرسی پێشووێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان – یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان
شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری
هادی سۆفیزاده لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری، شاره‌زای کاروباری ئێران و که‌وکاس و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
Your browser doesn’t support HTML5