هەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست لە سوریا

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ لە کۆبونەوەی هەفتانەی کابینەی حکومەتەکەیدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای سوریادا دەڵێت تەلئەڤیڤ خۆشحاڵە بەو ئاگربەستە.

بەڕێز نەتەنیاهۆ دەڵێت وتووێژی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هەروەهاش ڤلامیر پوتن سەرۆکی ڕوسیادا کردووە و تێگەیشتنیان هەیە بۆ هەڵوێستی ئیسرائیل و دەشڵێت داواکانی وڵاتەکەی بە هێند وەرگیراون.

ئەم ئاگربەستە پاش کۆبونەوەی نێوان دانۆڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا هاتە ئاراوە.

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی بەو مەرجەی ناوی ئاشکرا نەکرێت گوتویەتی ئیسرائیلیش بەشێکە لەم ڕێککەوتنە.