ژیان لە فەرهەنگدا: ئاکۆ غەریب

ئاکۆ غەریب

بەپێی ڕای زۆرێک لە هونەرمەندان و ڕەخنەگرانیش پێویستە تابلۆکانی هونەرمەند ناسنامەی هونەریی بێت بۆ هونەرمەندەکە، و دیاریکردنی سەرچاوە و شێوازی کارکردنیش بێت.

بەگشتی هونەرمەندانی کورد لەژێر کاریگەرییەکانی بارودۆخدا کارە هونەرییەکانیان کردووە بەڵام میکانیزمەکانی کارکردنی خۆشیان بەردەوام ئامادەیی هەبووە لە تابلۆکاندا وەک هێنانە ئارای هاوسەنگییەک لە نێوان خود و بابەتدا.

باسکردن و خۆ دۆزینەوە لە شێوازی هونەریدا (ستایڵ) کارێکی هەروا سانا نییە لەو ڕوانگەیەوەی پاراستنی ڕەسەنایەتی لەگەڵ هاوچەرخی بووندا بەشێکی ئێجگار گرنگییەتی، ئەمە ئەگەر بەشە هەرە سەرەکییەکەی نەبێت.

ناکرێت کاتێک باس لە شێوازی هونەری دەکرێت باز بەسەر ڕاستگۆیی هونەرمەندا بدرێت بە تایبەتیش ئەوکاتەی سەرنج دەدرێتە سەر بەشداری نیشاندانی ڕەهەندەکانی خودی هونەرمەند خۆی لە کارە هونەرییەکانیدا.
خاڵێکی تری سەرەکیش لە هونەری شێوەکاریدا کەمکردنەوەی کەوتنە ژێر کاریگەرییەکانی هونەری بیانی یان جیهانییە بە مانای پاراستن و کارکردن لەسەر تایبەتمەنییە کوردییەکانە لە هونەردا هاوشانی بڕوابوون بە گۆڕانکاری هاوچەرخانە بۆ بزاڤی هونەری، نەک گۆڕانکاری هەر تەنها لە پێناو ئەوەی بگوترێت گۆڕانکاری هەن.

ڕاشکاوانە دەتوانم بڵێم کاتێک وەک بینەرێک لە هەر تابلۆیەکی هونەرمەند ئاکۆ غەریب ورد دەبمەوە پەرۆشییەکی گەورە لە ڕەنگەکان و هێڵکارییەکانی ئاکۆدا دەبینم، پەرۆشی بۆ ئایندە لە سۆنگەی مەینەتییەکانی ڕابردووەوە.

ئاکۆ غەریب، لەمڕۆی قۆناغی پۆست مۆدێرنەدا هەنگاوەکانی بەردەوامن و ناخوازێت ئەزمونەکانی پێش خۆی دووبارە و سێبارە بکاتەوە، هێندەی ئەوەی بەشوێن جیاکردنەوەکاندایە لەسەر بنچینەی بە جیاوزایەکانمانەوە جوانترین نەک بە لە یەکتر چوونەکانمانەوە، ئەمەش دەبێتە بنەمایەکی کۆنکریتی لای ئەم هونەرمەندەمان بۆ هێنانە ئارای پرسیارە نوێیەکان، باشترین بەڵگەش دیمەنە کاریکاتێرییەکانی ئەم هونەرمەندەمانە.

ئەم هونەرمەندە شێوەکارەی کورد شێوازی هونەری تەنها لە مانەوەدا بە یەک شێوازی کارکردن نابینێت، ئەزموونە هونەرییەکەی پێمان دەڵێت ئاکۆ غەریب بڕوایەکی تۆکمەی بە گۆڕانکاری هەیە لە شێوازدا.

ئایا هونەری شێوەکاری کاریگەری لەسەر ڕەهەندی ڕوناکبیری هەیە، یان پێچەوانەکەی دروستە؟

ئایا گەلەرییەکانی ئێستا هەن توانیویانە هەر هیچ نەبێت ببنە سەرچاوەیەک بۆ مێژووی هونەری؟

ئایا هونەرمەند (ئاکۆ غەریب) لە بەرهەمە هونەرییەکانیدا توانیویەتی پەیامی خۆی بگەیەنێت؟

بۆچی ئەم هونەرمەندەمان ئیشکردن لە مۆزەخانەی "ئەمنە سورەکە" هەڵدەبژێرێت؟

بۆچی ئاکۆ دەخوازێت جارێکی تر سروشت ڕەنگ بکاتەوە؟

(ئاکۆ غەریب) هونەرمەندی شێوەکار وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان لە فەرهەنگدا: ئاکۆ غەریب