دکتۆر جەعفەر عەلی: ڕیفراندۆم دوابخرێت باشترە وەک لەوەی بە بەڵێیەکی لاواز تەواوبێت

دکتۆر جەعفەر عەلی

لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر زۆرێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق باسیان لە پشتیوانی وڵاتان دەکرد بۆ مافی چارەی خۆنوسینی کورد لە عێراقدا بەڵام تا ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهان بە زلهێزەکانیشەوە داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.

دکتۆر جەعفەر عەلی، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەوەی وڵاتان باسی دەکەن ڕای فەرمی هەر یەکێکە لەو وڵاتانە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و دەشڵێت لە ئێستادا زەمینەی نێودەوڵەتی بە ئەندازەی پێویست لەبار نییە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی لەم شێوەیە بنێت، ئاماژەش بەوە دەکات لەسەر ئاستی ناوچەییش هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران وەک دوو دەوڵەتی بەهێز کە گەمارۆی هەرێمی کوردستانیان داوە و تا ئەندازەیەکی گەورەش ژیانی ئابوری هەرێم بەو دوو وڵاتەوە بەستراوە لەو ڕوانگەیەی هەرێمی کوردستان بۆتە بازاڕێکی گەورەی ساغکردنەوەی کاڵاکانیان وە هەردوکیشیان لەگەڵ ڕیفراندۆمدا نین.

لە وەڵامی پرسیارێکیبەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی بۆ لە ئێستادا ئەم ڕیفراندۆمە دەکرێت؟ دکتۆر جەعفەر باس لەوە دەکات لەم ڕیفراندۆمەدا دیوی ناوەوەی کۆمەڵگە گرنگە و تاچەندێک کۆمەڵگە دەتوانێت ببێتە ڕێگر لەو مەترسیانەی لە ئەنجامی ڕیفراندۆم ڕووبەڕووی دەبێتەوە و دەشڵێت تەنانەت ئەگەر مەترسییەکانیش بچوک بن بەڵام لەوانەیە کاریگەری زۆر قوڵ بەجێبهێڵێت بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر جەعفەر عەلی