کاربه‌ده‌ستانی ئیسپانی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 300 کۆچبه‌ر که له سنووری 6 مه‌تری په‌رژین کراوو که شاری میلییه‌ی باکوری ئه‌فه‌ریکا له مه‌راکش جیا ده‌کاته‌وه خڕبونه‌ته‌وه، زۆریان به‌رد و شتی تریان هاوێژتوهته پۆلیس.
ئوفیسی وه‌زاره‌تی ناوخۆێ میلییه ده‌ڵێت زۆربه‌ی کۆچبه‌ره‌کان له لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانی و مهراکشیهوه پاڵ نراونه‌ته‌وه به‌ڵام 100 که‌س توانیویانه بێنه ناو شاره‌که.
ئوفیسهکه ده‌ڵێت به هۆێ رووداوه‌که‌وه سێ پۆلیس و سێ کۆچبه‌ر تیماری کراوون.
ساڵانه هه‌زاران کۆچبه‌ر له وڵاتانی باشوری سههاراوه هه‌وڵی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌ده‌ن له رێگای هه‌ردوو ناوچه‌ی شاره‌کانی باکوری ئه‌فه‌ریکاوه.
ئه‌وانه‌ی ده‌په‌رنه‌وه له ناوه‌ندیه‌کانی کۆچبه‌ران ده‌مێننه‌وه و پاشان یان به‌ر ده‌درێن وه یان ده‌یانێرنه‌وه وڵاتانی خۆیان.