عوسمان کاروانی باس لە پرۆژەیەکی دە خاڵی دەکات بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێک لە هەرێمی کوردستان

عوسمان کاروانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمیانی وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پڕۆژەیەکی دە خاڵی دەخاتە بەردەم لایەنە سیاسیەکان بۆ چارەسەەکردنی چەند پرسێک.

کاروانی ئاماژە بەخاڵەکانی پڕۆژەکەی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و دەڵێت یەکێک لە خاڵەکان پەلەکردنە لە جێ بەجێ کردنی ناوەرۆکی پەیامەکەی کاک مەسعود بارزانی چونکە لەدوای سەردانی وەفدەکەی پارتی و بەدەمەوە هاتنی لایەنەکان وا دەردەکەوێت پارتی پەشیمان بوبێتەوە و تا ئێستا نەهاتونەتەوە.

عوسمان کاروانی وتیشی هەتا لایەنەکان نیەتیان بەم شێوەیەی ئێستا بێت ئەوا سەد پرۆژەش پێشکەش بکەین هەر ئەنجامی وەک ئەوانی تر بێ ئەنجام دەبێت.

عوسمان کاروانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕەتی کردەوە پڕۆژەکەی یەکگرتووی ئیسلامی پەیوەندی بە سەردانەکەی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە بۆ ئێران هەبوبێت و وتی پێش سەردانەکەی مامۆستا سەڵاحەدین سەردانی بەڕێز کاک مەسعودی کرد و پرۆژەکەمان وەک حیزب پێنەدا بەڵکو وەک کاک مەسعود راستەمان کرد کە یەکگرتووی ئیسلامی پرۆژەیەکی بۆ ئاشتەوایی و لەچەند بوارێکدا هەیە بەڵام هیچ وەڵامێکمان نەبیست لەوبارەیەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عوسمان کاروانی