چەند وێنەیەک لە باشوری شاری موسڵ لە دەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای شارەکە
هێزێکی پـۆلیسی فیدراڵ لە ناوچەی حاوی جۆسەق لە باشوری موسڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ چوونە ناو فڕۆکەخانەی موسڵ، 25 ی مانگی دووی 2017
هێزە عێراقیـیەکان بە خۆیان و ماشێنە زرێپـۆشەکانیان لە ناوچەی حاوی جۆسەقی باشوری شاری موسڵ، 25 ی مانگی دووی ساڵی 2017
ژمارەیەک ئاوارە لە گوندی ئیبراهیمیەی باشوری شاری موسڵ لە لایەن سەربازانی فیرقەی زەهبی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، 27 ی مانگی دووی ساڵی 2017
ژمارەیەک ئاوارە لە گوندی ئیبراهیمیە لە باشوری شاری موسڵ، 27 ی مانگی دووی ساڵی 2017
ژمارەیەک ژن و منداڵ لە گوندی عەزبەی باشوری شاری موسڵ بەرەو کەمپی ئاوارەکان دەبرێن، 27 ی مانگی دووی ساڵی 2017
سەربازێکی عێراقی لە گەڕەکی حاوی جوسەق لە باشوری شاری موسڵ، 25 ی مانگی دووی ساڵی 2017
سەکۆیەکی دەستکردی خۆماڵی کە لایەن لەشکری عێراقەوە لە دژی داعش بەکاردەهێنرێت لە فڕۆکەخانەی موسڵ، 24 ی مانگی دووی ساڵی 2017
ئۆتۆمبیلێکی پیکاپ وەکو ئەمبوڵانس لە لایەن داعشەوە بەکارهێنرابوو و لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە تێکشکێنرا، گەڕەکی حاوی جۆسەق لە باشوری موسڵ 25 ی مانگی دووی ساڵی 2017
مەڕ و ماڵاتی گوندنیشینەکان لە گوندی عەزبە لە باشوری شاری موسڵ، 27 ی مانگی دووی ساڵی 2017