سەرۆکی پێشووی ئێران نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەنێرێت

سەرۆکی تونڕەوی پێشووی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد نامەیەکی کراوەی بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نوسیوە، ستایشی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی کە دەڵێت " ڕاستگۆیانە باس لە سیستەمی سیاسی و پێکهاتەی هەڵبژاردن لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات لە نەگونجاو و گەندەڵ تیادان".

لەم نامە دوورودرێژەیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردۆتەوە ئەحمەدی نەژاد ڕەخنە لە بڕیارە سەرۆکایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ دەگرێت سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە 7 وڵاتەوە بۆ ئەمەریکا کە ئێران یەکێکە لەو 7 وڵاتە و نوسیویەتی " هاوچەرخانە بوونی ئەمەریکا پەیوەندی بە هەمو وڵاتانەوە هەیە". ئەحمەدی نەژاد لە نامەکەیدا دانیش بەوەدا دەنێت کە نزیکەی 1 ملیۆن ئێرانی لەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژین.

پێشتریش ئەحمەدی نژاد ژمارەیەک نامەی تری بۆ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا نوسیوە لەوانە سەرۆک باراک ئۆباما و سەرۆک جۆرج بوش.