تورکیا جارێکی دیکە داوا لە ئەمەریکا دەکاتەوە گولەنی ڕادەست بکات

ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت بن علی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا جارێکی دیکە داوای رادەستکردنەوەی فتح للە گولەن دەکاتەوە لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوبەری هەواڵگری ئەمەریکا مایک پۆمپیۆدا.

ئەنقەرە گولەن تاوانبار دەکات بەوەی کە ساڵی ڕابردوو هەوڵیدا کودەتا بکات گولەنیش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەشدا هاتووە یەڵدرم باسی لە گرنگی هاوکاری نێوان ئەنقەرە و بەڕێوبەرایەتییە تازەکەی ئەمەریکا کردووە.