حکومەتی هۆڵەندی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕێگەگرتن لە منداڵ بوون تەرخان دەکات

حکومەتی هۆڵەندی ڕادەگەیەنێت 10 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکات بۆ سندوقی نێونەتەوەیی بۆ دابینکردنی خەرجی ڕێگەگرتن لە منداڵبوون، منداڵ لەباربردن و پەروەردەی سێکسی بۆ ژنان لە وڵاتانی بەرەوڕسکانچوو پاش ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بودجەی ئەمەریکای بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە بڕی.

لیلیانا پلۆمین وەزیری بازرگانی بیانی و پێشخستنی هاوکاری، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئەو دەستپێشخەرییەی ئەنجام داوە.

ئەم هەنگاوە ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە ترامپ فەرمانێکی واژوو کرد بۆ ڕاگرتەنی هاوکاری دارایی ئەمەریکا بۆ ئەو گروپە نێونەتەوەییانەی کە پشتیوانی منداڵ لەباربردن دەکەن و تەنانەت ئەوانەش کە زانیاری لەسەر منداڵ لەباربردن دابین دەکەن.