شه‌ڕکه‌رانی جیهادی له لیبی یه‌کێک له دوایین بنکه‌کانی خۆیان له دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته له ده‌ست دا.
هێزه‌کانی سه‌ر به ژێنرال خه‌لیفه حه‌فته‌ر به ئاژانسی هه‌واڵنێری فرانس پێرسیان وتوه که ئه‌وان توانیویانه دوای شه‌ڕه‌کی قۆرس شهڕکرهانی توندئاژویی ئێسلامی له گه‌ڕه‌کی قهنفودهی شاری بێنغازی وه‌ده‌ر نێن.
ئه‌م گه‌ره‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ شه‌ڕی تێدا ده‌کرا و کۆژرانی شهڕکهرانێکی زۆری لێ که‌وته‌وه.

هه‌ندێک له‌م شه‌ڕکه‌رانی ئێسلامی که بنکه‌که‌یان له ژێر چنگ ده‌رهاتوه سه‌ر به قاعیده یان داعش بوون. ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی لیبی که نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کانیش پشتگری لێده‌کات هێزه‌کانی ژێنراڵ حه‌فته‌ر به فه‌رمی ناناسێت.
وته‌بێژی ئه‌م هێزانه که خۆیان وه‌ک سۆپای ڕۆژهه‌ڵاتی لیبی پێناسه ده‌که‌ن ده‌ڵێت گه‌ڕه‌کی قهفنوده به گشتی له چنگی تۆندئاژۆکان ڕزگار بوه به‌ڵام هه‌ندێک له توند ئاژوكان توانیویانه ڕابکه‌نه گه‌ره‌کی ته‌نیشتیان.