کرملن دەڵێت هیچ باس لە کۆبونەوەی ترامپ و پوتن نەکراوە

ئاژانسی دەنگوباسی RIA ڕوسیا لە زاری کرملنەوە ڕادەگەیەنێت هەتا ئێستا هیچ وتووێژ لەسەر شیانی کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نەکراوە.

گوتەبێژی کرملن دمتری پسکۆڤ بە RIA گوتووە " هەتا ئێستا هیچ باس لەو کۆبونەوەیە نەکراوە."

ئەم لێدوانە پاش ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژنامەی Sunday Times بەریتانی دێت کە ڕایگەیاندبوو کۆبونەوەیەکی لەو شێوەیە تاوتوێ کراوە.