لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: بەکارهێنانی زۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی دەشێ ببێت بە هۆی نەخۆشی خەمۆکی

لێکۆڵەرانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی میدیا، تێکنالۆژی و تەندروستی لە زانکۆی پیتسبەرگ سەبارەت بە کۆمپیوتەر و ڕەفتاری مرۆڤ لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجام داوە. ئەوان دەڵێن" بە کارهێنانی چەندین شێوازی جیاوازی تۆڕی کۆمەڵایتی بە شێوەیەکی توندتر پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی خەمۆکی و دڵ تەنگ بوون لە ناو گەنجاندا."

لێکۆڵەران بە تایبەتی ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە دەڵێن 7 بۆ 11 جۆری تۆڕی کۆمەڵاتیەتی بەکاردەهێنن سێ هێندی ئەوانەی کە تۆڕی کۆمەڵایتی بەکار ناهێنن یان لە دووان زیاتر بەکارناهێنن زیاتر شیانی توشبونیان بە خەمۆکی و دڵتەنگی هەیە.

ئەم ئەنجامانە بەهەمان شێوەش بوو کاتێک کە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆی کات بەسەر بردنیش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرابوو.

براین پریماک نوسەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکەو پیزشک دەڵێت " بەڵگەکان ئەوەندە بەهێزن کە کارمەندانی تەندروستی بتوانن لە نەخۆشەکانی خەمۆکی و دڵتەنگی پرسیار لەسەر بەکارهێنانی چەند تۆڕی کۆمەڵاتی بکەن و بتوانن حاڵەتەکانیان بەوەوە ببەستەنەوە." پریماک دەشڵێت " لە کاتێکدا ناتوانین ئەوە دەربخەین کە نەخۆشەکانی خەمۆکی و دڵتەنگی هەوڵی بەدەستهێنانی بەکارهێنانی چەندین جۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی دەدەن یان بەهۆی بەکارهێنانی ئەوانەیە دەبێت هۆی نەخۆشییەکان بەڵام لە هەر بارێکدا بێت دەزانین پەیوەندی هەیە لە نێوانیاندا."

بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە، ڵێکۆلەران زانیارییەکانی 1،787 کەسی تەمەن 19 بۆ 32 ساڵانیا بەکارهێناوە تا بزانن پیەوەندییەکانی نێوان خەمۆکی و سۆشیال میدیا چین. لە لێکۆڵینەوەکەشدا پرسیار لەسەر تۆڕەکانی وەکو فەیس بووک، یوتیوب، تویتەر، سناپچات، پینترست، لینکلین و چەند تۆڕیکی تری کۆمەڵایەتی کراوە.

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە ئەوانەی لە 7 بۆ 11 جۆری سۆشیال میدیا بەکار دەهێنن سێ هێند زیاتر شیانی توشبونیان بە خەمۆکی هەیە بەڵام پیرماک دەڵێت پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتریش بکرێت.

لێکۆڵەران نازانن بۆچی بەکارهێنانی زۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی نەخۆشی خەمۆکی و دڵتەنگ بوون بەڵام چەند لێکدانەوەیەکیان هەیە.