مشتومڕ لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە چۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە ڕۆژی هەینی ڕاوەستا پاش ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکومەتیش داوایان کرد خەڵکی لە دوو گوندی کە لەلایەن سەرهەڵداوانیشەوە گەمارۆ دراون بگوازرێنەوە.
کاربەدەستێکی سەرهەڵداوانی سوریا و کاربەدەستێکی حکومەت سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، چۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستپێدەکاتەوەو ئەو دوو گوندە شیعە نشینەش چۆڵ دەکرێن و هەوەها بریندارەکانیش لە دوو ناوچەی نزیک سنوری لوبنان و ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەگوازرێنەوە.
بەڵام چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و هێزەکانی ئۆپۆزیۆن لەگەڵ پشتیوانە نێوەتەوەییەکانیاندا هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر چۆنیەتی چۆڵکردنکە و چەند کەس دەربچن.
کاربەدەستێکی باڵای سەرهەڵداوانی سوریای سەر بە گروپی بەهێزی ئەحرار ئەلشام کە لە وتووێژەکاندا بەشدارە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئێران و ملیتانە شیعەکانی هاوپەیمانییەوە کراوە کە داوایان لە خەڵکی دەکرد ڕێگە بدەن خەڵکەکانی ئەو دوو گوندە شیعە نشینەش دەربچن بەرلەوەی ڕێگە بدەن حەلەب چۆڵ بکرێت.