دکتۆر عەبدوڵا گۆران: پارتی دەبێ لە ملهوڕی خۆێ دابەزێ و مل بۆ یاسا شۆڕ بکات

Dr.Goran Abdulla

ماوەی چەند ساڵێکە لە دەرئەنجامی ئەو قەیرانیەی کە بەرۆکی هەریمەکەی گرتووە، کۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قؤڵی و پێنج قوڵی ئەنجام دراوە وە تا ئێستا دەرئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە. ئێستا گوایە پاش پەیامەکەی بارزانی دیسان پارتی دیمۆکراتی کوردستان – پارتی دەست بە کۆبۆنەوەکانی کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا. پەیامەکەی بارزانی کە وەکو میدیاکان دەیبینن بۆ زۆر لایەن لە ژێر پرسیاردایە، ئاخۆ چ ئومێدێک هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆبۆنەوانە؟

دکتۆر گۆران عەبدوڵا لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئێمە نابێت بە هیچ شێوەیەک کۆبۆنەوە وە یا گفت و گۆ رەد بکەینەوە، بەڵام ئەزمۆنێکی تەواومان لەگەڵ ئەم کۆبۆنەوانەدا هەیە، وە کێشەکە لە بنەرەتدا کێشەی کۆبۆنەوە نییە، بەڵکو لە کۆبۆنەوە گەورەترە، کێشەی نەبوونی مووچەیە، کێشەی نەبوونی سووتەمەنیە، سیستمی تەندرووستیە، خوێندنە، سیستمی ئابوری وڵاتە، سیستمی کشت و کاڵە، ئەمانە کێشگەلێکی قووڵن کە بۆ ماوەی 25 ساڵە دەچێ کەلەکە دەبن، وە پێیم وایە بە کۆبۆنەوەیەک یان دوو کێشەکان چارەسەر بکرێ".

دکتۆر گۆران هەر وەها دەلێت" ئەمەی کە پارتی ئەیکات بە راستی کورکردنەوەی کێشەکانە لە خودی کەسایەتی مەسعود بارزانی وە کورسی سەرۆکایەتی هەرێم، کە ئەوەش بە ئاسانی چارەسەر ئەکرێ، بەڵام ئەبێ گەورەتر لەو کێشانە بروانین وەک کێشە بنەرەتیەکانی خەڵک چارەسەر بکرێت".

دکتۆر گۆران دەشڵێت" پارتی بە راستی دیێ لەو( لە راستیدا هیچ واژوویەکی ترمان نییە جگە لە ملهوری زیاتر) کە تەعبیر لەو بارودۆخە بکەین کە پارتی درووستی کردووە، ئەبێ پارتی لەو ملهوڕیەی خۆێ دابەزێ وە مل بۆ یاسا شۆڕ بکات وە ئەبێ سەرۆکایەتی هەرێم چۆل بکرێت لە لایەن مەسعود بارزانیەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Goran Abdulla