هەتا ئێستا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ ڕاوێژکارانی لەشکری ئەمەریکا بچنە ناو موسڵەوە

گوتەبێژێکی لەشکری ئەمەریکا لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، عێراق بەرنامەی نییە لە ئێستادا ڕاوێژکارەکانی لەشکری ئەمەریکا بچنە ناو شاری موسڵەوە ئەمەش ڕۆڵی ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی تا ئاستێک سنووردار دەکات.

سەربازەکانی ئەمەریکا هاوکاری و ڕاوێژیان بە لەشکری عێراقی کردووە لە شەڕەکانی دەوروبەری موسڵدا لەو کاتەوەی بەغدا بڕیاری هێرشەکەی بۆ سەر موسڵ دا.

لە 20 ی مانگی 10ش بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو سەربازێکی ئەمەریکایی گیانی لەدەست دا.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەی موسڵ ئاڵۆزتر ببێت لە کاتێدا شەڕەکە دەچێتە نێو شاری موسڵەوە بە تایبەتی کاتێک ژیانی نزیکەی ملیۆن و نیوک کەسی کە هێشتا لە شارەکەدان دەکەوێتە مەترسییەوە. هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا پێویستە زیاتر بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت تا مەرگی کەسانی سڤیلی لێ نەکەوێتەوە.

کۆلۆنێلی هێزی ئاسمانی جۆن دۆریان وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە بنکەی بەغدا بە پەیامنێرانی پەنتاگۆنی ڕاگەیاند بە پێی بەرنامەکەی عێڕاق داوا لە ڕاوێژکارەکانی ئەمەریکا ناکرێت بچنە ناو شارەکەوە.

بەڵام کاربەدەستێکی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە کە دەڵێن ناو موسڵ ئەوە کەنار شارەکە ڕەنگە نەگرێتەو".