مەسعود مەناف: گومان لەوەدا نییە تورکیا گەر بیەوێ لەگەڵ کوردیش بگەرێتەوە سەر دانوستاندنەکانی ئیمرالی

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

مەسعود مەناف: گومان لەوەدا نییە تورکیا گەر بیەوێ لەگەڵ کوردیش بگەرێتەوە سەر دانوستاندنەکانی ئیمرالی

دوێنی لە هەندێ میدیاکاندا باس لەوە کرا گوایە رێبەرایتی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لەسەر داخوازی گەلەک هێزی جیهانی و هەرێمی بە نیازی گەرانەوەدایە بۆ سەر مێزی گفت و گۆەکان. ئایا بارودۆخەکە لە باردایە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی گفت و گۆ؟

رۆژنامەوان مەسعود مەناف لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" راستیەکەی بارودۆخەکە بەو شێوە لە بار نییە بۆ گەرانەوە بۆ سەر مێزی وتو وێژ، چونکە ئێستا تێکەڵاوی قەیرانێکی ناوخۆیی پاش کودەتاییە و لە لایەکی ترەوە شەر و تێکهەڵچوونەکان لە باکوری کوردستان دە قاتی ئەوەی کە ساڵی رابوردوو بوە بەرز بوەتەوە، لە لایەکی تریشەوە کێشە و ئاڵۆزیەکان و بۆمباران بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی گەریلاکانی پەکەکە و هەر وەها هێڕش بۆ سەر شارەوانیەکانی سەر بە پەکەکە و بارگاکانی پارتی دیمۆکراتییکی گەلان و بەرپرسانی کورد لە باکوری کوردستان".

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت" ئەو گۆرانکاریانەی کە لەم دواییەدا هاتوەتە گۆرێ و KCK ی هێناوەتە سەر ئەو باوەرە کە دیسان بۆ جارێکی تر باس لە وتو وێژ لەگەڵ تورکیا بکاتەوە ئەوەیە کە، تورکیا پاش ئەو هەموو ململانیە توند و ئاڵۆزیە دیپلۆماسیەی لەکەڵ ئیسرائیل دا هەبوو، لەم داییانەدا توانی کێشەکانی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر بکا، تا رادەیەکی باش توانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بکاتەوە وە هەر وەها هەندێ هەڵمەتی تر بۆ ئاشتبۆنەوە یان نزدیکبوونەوەی زیاتر لەگەڵ دراوسیەکانی وەکو ئێران و عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی تری ناوچەکە، هەر بۆیە KCK وا دەزانی مادام تورکیا لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی دوژمن یان ناکۆک دێتە سەر مێزی و پاشەکشە لە هەڵویستەکانی خۆێ بکا، گومان لەوەدا نییە کە ئەگەر حەزی لێ بێ دەتوانێ لەگەڵ لایەنی کوردیش بگەرێتەوە سەر قوناغی وتو وێژ و دانوستاندنەکانی ئیمرالی".

کاک مەسعود دەشڵێت" ئەگەر چاودێرێ و ناوبژی کەرێکی سیاسی و زلهێزێک وەکو ئەمەریکا کە پێشووتر PKK چەندین جار داوای لێکردووە ببێتە نێۆبژیوان، لە رەوتی گفت و گۆ دانوستاندنەکاندا بێت و بیەوی ناوبژیوانیەک لە نێوان ئەو دوو لایەنە بکات، بە دوور نییە کە KCK ئاگربەسێکی تر رابگەینێ و پرۆسەیەکی نوێ وتو وێژکردن دەستپێکاتەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Masoud Manaf