دوو سەرکردەی باڵای داعش لە هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر موسڵ دەکوژرێن

پەنتاگۆن دەڵێت دوو سەرکردەی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر شاری موسڵ موسڵ لە 25ی مانگی 6 کوژران.

لە بەیاننامەیەکی کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە، پەنتاگۆن دەڵێت لەو هێرشە ئاسمانییەدا جێگری وەزیری شەڕی داعش، باسیم محەمەد ئەحمەد سولتان ئەلباجاری و سەرکردەی لەشکری حاتم تالب ئەلحەمدنی کوژراون.

ئەو ڕاگەیاندنە کەمتر لە هەفتەیەک بوو پاش ئەوەی هێزەکانی زەمینی عێراق بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان توانیان چاری فەلوجە لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

شکستی داعش لە فەلوجە مانای ئەوەیە لە ئێستادا تەنها شاری موسڵیان بەدەستەوە ماوە کە دوهەمین گەورەترین شاری عێراقە.