بۆێنگ لەگەڵ ئێراندا رێکەوتننامەیەکی واژوو کرد

کۆمپانیای هاووبەشی بۆێنگ لە رۆژی سێشەممە رێکەوتننامەیەکی کاتی واژوو کردووە بۆ فرۆشتنی فرۆکەی جەت بە ئێران، کە دەکرێ وەکو یەکێک لە هەرە گەورەترین سەوداکانی کارخانەکانی وڵاتە یەکگرتووەکاندا بێت لەو کاتەی سزاکان لەسەر تاران دا هێونکراونەتەوە.

رێکەوتننامە پێشنیار کراوەکە کە بەرهەڵستیەکی کەمی هەبوە لە لایەن ئەو کەسانەی بەرهەڵستی بازرگانیدان لەگەڵ ئێراندا دەکەن پاش چەندین مانگ لە وتو وێژ دێت لە نێوان بوێنگ و ئێران.

بۆێنگ کە هەرە گەورەترین فرۆکە درووستکەرە لە جیهان پشتر راستی واژوو کردنی رێکەوتننامەی یادداشتێکی کرد لەگەڵ هێڵی ئاسمانی ئێراندا و راێگەیاند کە ئێران بە نیازی کڕینی فرۆکەی نەفەربەری بازرگانی بۆێنگە.

هێڵی ئاسمانی ئێرانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران پێویستی بە هەردوو فرۆکەی 737 و هەر وەها 777 و 787.