مەحەمەد خادمیانی: ئەمانویست ئەم جارە بە شێوەیەکی رێکخراووتر یارمەتی پەنابەرە کوردەکانی رۆژئاوا بدەین

Mohamad Khademyani

مەحەمەد خادمیانی: ئەمانویست ئەم جارە بە شێوەیەکی رێکخراووتر یارمەتی پەنابەرە کوردەکانی رۆژئاوا بدەین

لە دەستپێکی شەری ناوخۆێ سوریادا میلۆنان لە هاووڵاتیانی سوریا بە تاێبەتی کوردەکانی رۆژئاوا ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون، لە نێوانیان هەرێمی کوردستان.
هەوڵدانەکان لە لایەن کوردە دانیشتووەکانی وڵاتانی رۆژئاواوە بەردوام بوو بۆ گەیاندنی پێداویستیەکان لە دەرمان و جل و بەرگ بۆ ئەو هاووڵاتیە کوردانە سەرەرای ئاستەنگەکان.

مەحەمەد خادمیانی جێگری سەرۆکی کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ لە کەندا کە رێکخراوەکەیان رۆڵێکی گرنگی لەو هەوڵدانانەدا نواندووە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دووای کارەساتەکەی شەنگاڵ و دوواتریش کۆبانی، هەموو کوردانی دەرەوە هاوکار و پشتێوان بوون، بە تاێبەت لە شاری ڤانکۆڤەر کە هاوکات رێکخراوێکمان هەیە بە نێوێ کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ کە ساڵانێکە یارمەتی دەری پەنابەران و کامپەکانی کوردەکانە لە کوردستان، بەڵام ئەم جارە بە شێوەیەکی رێکخراووتر هەوڵمان دا کە ئێمەش بەشێکمان هەبێت، کارێکی جیاواز بکەین و لە راستیدا زیاتر بچینە گۆرەپانەکەوە و توانرا لە ماوەی زۆر کەمدا یارمەتیەکی دارایی یەکجار زۆر کۆبکرێتەوە".

کاک مەحەمەد هەر وەها دەڵێت" تورکیا رێگای لێ گرتین بۆ گەیاندنی ئەو یارمەتیانە بۆ هاووڵاتیانی کۆبانی کە پێکهاتبوو لە 600 هەزار دۆلار دەرمان، هەر وەها کە خۆمان چوێنەوە 150 هەزار دۆلار دەرمان لەگەڵ خۆماندا برد بۆ تورکیا بۆ سرۆشت کە ئەویشیان لێ گرتین، یەک ساڵ نێۆ کێشا کە بگاتە ئەوێ، بگاتە دەست ئاوارەکانی رۆژئاوا و هەر نەشگەیشت و ئێستاش نەگەیشت بە کۆبانی".

کاک مەحەمەد دەشڵێت" بە خۆشیەوە ئەو یارمەتیە پولی کاش نییە کە بڵێ ئێمە ئەو پولە کاشە دەنێرێنەوە و لەوێ دەخورێ، چونکە ئێمە دەزانین چیان پێویستە وە چ پێداویستیەکی دەرمانیان هەیە وە خۆشیەکەشی ئەوەیە ئەوانە خۆیان لەوێ بوون و خۆیان راستەوخۆ دەرمانەکانیان وەرگرت".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Mohamad Khademyani