قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە بەشێکی شاری دیاربەکر کۆتایی پێدێت

دەسەڵاتدارانی تورکیا قەدەغەکردنی هاتووچۆیان لەبەشێک لە گەڕەکی مێژویی شاری دێرینی دیاربەکر هەڵگرتووە.

ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بۆ ڕاونانی گەنجان و چەکدارانی سەر بە بزوتنەوەی چەکداری کورد یان پەکەکە لەوەتای مانگی 12 وە لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.

جەختی سەرەکی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی سور بووە ، ئەو شۆینەی بەناوبانگە بە دیوارەکانی وباخچەی هاوسەڵ ئەوەی یونیسکۆ بە ئاسەواری مێژویی دیاریکردووە.

دەسەڵاتداران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند قەدەغە کردنی هاتووچۆیان لە چەند شەقامێکی ئەو گەڕەکە مێژوییە لابردووە دوای ئەوەی ئاسایشی تیا گەڕاوەتەوە.