منداڵانی کۆچبەر ڕێگەیان پێ دەدرێت لەسەر خاکی ئوسترالیا ئازاد بن

دەسەڵاتدارانی ئوستورالی دەڵێن ئەو منداڵانەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری لە سەر خاکی ئوستورالیا دەدەن چیتر دەسگیریان ناکەن.

ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و گوستراونەتەوە بۆ کەمپی هێشتنەوە و دەستبەسەرداگرتن دەتوانن ئازادانە بگەڕین لە کاتێکدا چاوەڕێی پرۆسەی مافی پەنابەرێتی دەکەن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ، ئەوانەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافی پەنابەری لە ئوستورالیا دەدەن بە کەشتی دەگەنە ئەو وڵاتە ، ئەو پەنابەرانە ڕەوانەی کەمپی پاپوا نیو گینی و دورگەی ناورو لە ئۆقیانوسی پاسفیکدا دەکرێن. ئەم کەسانە رێگایان پێنادرێت لە نێو ئوستورالیادا نیشتەجێ بکرێن تەنانەت کاتێک وەک پەنابەریش بناسرێن.