ئەمەریکا دانی بە بوونی تۆپخانەیەکدا دەنێت لە باکوری عێراق

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژی دووشەممە بە ئاشکرا رایگەیاند لە بوونی بنکەی تۆپخانەیەکدا لە باکوری عێراق کە لە لایەن 200 سەربازی مارینی ئەمەریکی بەرێوە دەچێت.

ئاشکرا کردنەکە پاش کوشتنی مارین لویس کاردین و بریندار کردنی چەندین کەسانی تر هاتوە لە بنکەکەدا لە لایەن شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە.

ووتە بێژی پنتاگۆن کۆڵۆنیڵ ستیڤ وارن ووتی بنکەکە بوەتە پێداویستیەک لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی عێراقی خۆیان کۆدەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی مۆسڵ کە لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

وارن هەر وەها ووتی ئێستاکە هەزاران لە راهێنەران و راوێژکارانی تریش بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بنکەکەدان ، کە ئاماژەیەکە بە بەشداربوونی قووڵی وڵاتە یەکگرتووەکان هەر لە ساڵی 2014 وە لە شەری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیدا لەعێراق.