ئێران دەڵێت پێشوازی لە کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمەریکا دەکات

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان دەتوانن سەرمایەیان لە پیشەسازی نەوت و گازی ئێراند وەگەڕبخەن.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری وەزیری نەوت بیژەن نامدار زەنگەنەوە ڕادەگەیەنێت " بە شێوەیەکی گشتی هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەوەدا نییە کە کۆمپانیا ئەمەریکایەیکان بێنە ئێرە".

ناوبراو گوتیشی حکومەتی ئەمەریکا بەربەسەت لەبەردەم ئەم کۆمپانیایانە دادەنێت بەبێ ئەوەی ڕوونی کاتەوە.

بەڕێز زەنگەنە هەروەها دانیشی بەوەدا ناوە کە کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ئێران لەگەڵ کۆمپانیای جێنرەڵ ئیلیکتۆنیک وتووێژی کردووە.

شایانی باسە هەمو سزا ئابورییکانی پەیوەست بە بەرنامەی ناوکی ئێران لە مانگی 1وە لەسەر ئێران هەڵگیران پاش ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا، بەڵام ئەمەریکا سزای پەیوەست بە بەرنامەی موشەکی بالاستیکی و پشتیوانی کردن لە تیرۆرستی هێشتۆتەوە.