17 سوریایی بە گومانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت 17 سوریایی کە گورمان دەکرێت پەیوەندیان بە هێرشبەرە خۆکوژەکەی هەفتەی ڕابوردۆوە هەبێت لەلایەن کاربەدەستانەوە لە دادگایەکی ئەستەنبوڵ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت ئەو 17 کەسە لە ڕۆژی یەکشەممە دران بەو دادگایە پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس. هەروەها دەشڵێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ 18هەمین کەس کە تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترە بە جیا دەکرێت.

بەهۆی ئەو هێرشە خۆکوژییەی ڕۆژی سێشەممە لە نزیک ژمارەیەک گەشتیاری ئەڵمانی لای مزگەوتی بەناوبانگی ئەستەنبوڵ 10 کەس لەو گەشتیارە ئەڵمانیانە کوژران. کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن هێشبەرەکە سوریایی بووە و پەیوەندی هەبووە بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامییەوە.