چاوەروان دەکرێت ئێران تا رۆژی یەکشەمە رێککەوتننامەی ناوکی پیادە بکات

دەزگاکانی میدیا لە زاری عەباس عەرەقچی جێگری وەزیری دەروەی وڵاتەکەوە رادەگەێنێت کە دوایین پیادەکردنی سەودای ناوکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهاندا تا رۆژی یەکشەمە یە.

IRIB لە زاری عەرەقچیەوە رادەگەینێت راپۆرتێک کە بریارە لە رۆژی هەینی بڵاو ببێتەوە لە لایەیەن ئاژانسی ووزەی جیهانیەوە دەڵێت ئێران بە پێی رێکەوتنامەکە ئەرکەکانی خۆێ بە جێ هێناوە و رێگا خۆش دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان.