جەبار ئەمین: هەلومەرجی پێش هەڵبژاردن ڕەوا نەبووە و سەرکوتکردن لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری تورکیاوە هەبووە

جه‌بار ئه‌مین

هاوکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیادا ڕێکخراو و چاودێری نێونەتەوەیی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیادا کردووە بە مەبەستی چاودێریکردنی دەنگدان

هەڵبژاردن تورکیا

جەبار ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی سوید یەکێکە لە چاودێرەکان و دەڵێت لە ژمارەیەک لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ئەنتاڵیا چاودێریی بنکەکانی هەڵبژاردنیان کردووە و شتێکی ئەوتۆ ڕووینەداوە لە کاتی دەنگداندا تا باس بکرێت و دەشڵێت لایەنەکانی ئۆپزسیۆن و هەدەپەش ئامادەییان لە بنکەکاندا هەبووە و تا بەر لە تەواو بوونی دەنگدانیش پرۆسەکە لەو ناوچەیەدا بێ کێشە بووە.

هەڵبژاردن تورکیا

جەبار ئەمین دەڵێت ڕاپۆرتەکان دەڵێن لە ناوچە کورد نشینەکانی تورکیادا هێزی گەورەی سەرباز و پۆلیس چوونەتە بنکەکانی هەڵبژاردنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز ئەمین ئاماژەش بەوە دەکات پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردن لە سێ ڕوانگەوە دەکرێت؛ ڕۆژانی پێش هەڵبژاردن و ڕۆژی هەڵبژاردن و هەروەها ئامارکردنی دەنگەکانیش و دەڵێتدەبێت هەلومەرجی پێش هەڵبژاردن بۆ هەموو لایەنەکان چوونیەک بێت و دەشڵێت بە شێوەیەک نەبێت لایەنی دەسەڵاتدار دامەزراوەکانی حکومەت بۆ خۆی بەکاربهێنێت و لایەنەکانی ئۆپزسیۆن بچەوسێنێتەوە و وەک بەڕێز ئەمین دەڵێت ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن هەر تەنها ڕۆژی هەڵبژاردن نییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ جەبار ئەمین