ماوه‌ی جه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ندی پارته‌کان له‌سه‌ری هاتوونه‌ته ده‌نگ ئه‌وه‌نده نه‌په‌رله‌مان و نه حکومه‌ت ده‌نگیان لێوه نه‌هاتوه، هۆکاری ئه‌مه چیه.
ئایا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان دژ به پارته‌کانه یان دژ به‌حکومه‌ت و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنه.
ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ری به‌رفراوانبوونی خۆپیشاندانه‌کانی لێده‌کرێت، یاخوود داده‌مرکێته‌وه.
بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ری جووڵاندنی هێزی لێئه‌که‌وێته‌وه؟
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر مه‌لا فه‌رمان کردوه.
مه‌لا فه‌رمان ده‌ڵێت له‌کوردستان له‌که‌لتووری سیاسی‌دا کێشه‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی جاره‌سه‌ر بکرێت دواده‌خرێت، کهلهکهبوونیان تا ئه‌مرۆکه ده‌یان قه‌یرانی لێکه‌وتوه‌ته‌وه، خه‌ڵک له‌هه‌موو ئه‌مانه پێزاربوه.
ده‌شڵێت حکومه‌ت یه‌کێکه له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان، له‌بری ئه‌وه‌ی بێته جواب سه‌رۆکی حوکومه‌ت بۆ دوو سێ مانگه کۆبوونه‌وه ناکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌حکومه‌ت بێت، به‌ڵام پارته‌کان بوونه‌ته خاوه‌نی حکومه‌ت و ئاراسته‌ی ده‌که‌ن، ده‌بێت حکومه‌ت دان بهههڵکانی خۆیدابنێت و بڵێت ئێمه هه‌موو به‌پێی به‌شداری خۆمان هه‌ڵه‌مان به‌رده‌که‌وێت.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر مه‌لا فه‌رمان کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژکهدایه.
Your browser doesn’t support HTML5