داعش لە یەمەن بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی عەدەن ڕاگەیاند

داعش لە یەمەن بەرپـرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە ڕاگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە حکومەتی یەمەن و هاوپەیمانێتی عەرەبی لە شاری عەدەنی باشوری وڵات کردە ئامانج.

لە ڕاگەیاندنێـکیدا لەسەر تویتەر داعش نووسیویەتی 4 خۆکوژ هێرشەکەیان ئەنجامداوە و یەک لە ئامانجەکانیان بارەگای کاتی حکومەتی یەمەن بووە لە ئوتێلی قەسر.

خالید بەحاح جێـگری سەرۆکی یەمەن کە سەرۆک وەزیری وڵاتیشە لەگەڵ ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی بە سەلامەتی لە هێرشەکە ڕزگاریان بوو.

هەروەها دوو شوێنی هێزەکانی وڵاتانی عەرەبی کەنداویش کراونەتە ئامانج و بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئیمارات 4 سەربازی ئیمارات کوژراون. کاربەدەسـتێکی یەمەنیش گوتی 11 سەریازی وڵاتەکەشی کوژراون.

جێی ئاماژەیە داعشی یەمەن زیاتر لە شەش مانگە حکومەتی یەمەن و هێزکانی هاوپەیمانی عەرەبی نەکردووەتە ئامانج کە لە ئێسـتادا شەڕی حوسیـیەکان دەکەن.