دەسـتپـێکردنی سـاڵی خوێندن لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ڕۆژی سێشەممە 15 ی ئەیلول لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق زەنگی سـاڵی نوێی خوێندن 2015 – 2016 لە سەرجەم قوتابخانەکان لێدرا.

لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی مەمی بنەڕەتی تێکەڵاو کە یەکێـکە لە قوتابخانەکانی ناوشار زەنگ لێدرا و دەسـتکرا بە ڕیزبوونی قوتابیانی کوڕ و کچ و ئاڵای کوردسـتانیان بەرزکردەوە بە سروودی ئەی ڕەقیب دەسـتیپێـکرد و چوونە ژورەکانیان.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەمی بنەڕەتی تێکەڵاو مامۆستا سەلام محەمەد لە لێدوانی بۆ دەنگی ئەمەریکا بەبۆنەی دەسـتپێـکی سـاڵی نوێی خوێندنەوە هیوای خواست سـاڵێـکی سەرکەوتوو بـبێت بۆ سەرجەم قوتابیان.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی عومەر فەرهادی