به گوێره‌ی به‌رێوه‌به‌رانی بنکه‌ی دارایی پێشبینی پلانه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له بازاره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به هۆێ هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی نه‌وت و چوونه سه‌ره‌وه‌ی گرژیه‌کانی جیوپولتیکی و رووبه‌رووی سه‌ختی بۆ ئابوری به ریسکاچوو، هه‌موو له ناو چووه.
له مانگی 6 نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سهرمایهگوزاراندا کۆ بونه‌وه بۆ پێوه‌رکردن له شیانی قه‌رزی 500 میلیون دۆلار له بۆندی ئه‌وروپایی بۆ یارمه‌تی له پرۆژه‌کانی ژێر خانی ئابوری له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا.
له‌و کاته‌دا سه‌رمایه‌گوزاران ووتیان ئه‌وان حه‌ز ده‌که‌ن به‌ڵام به ووشیاریه‌وه، به‌ڵام پاش هه‌فت هه‌فته وا دیاره ئه‌و شته شیانی نییه.
نرخی نه‌وت له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردوودا زۆر له خواردایه و په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تا دێت له گرژیدایه، له کاتێکدا سه‌ختر بوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌متر گه‌شه‌یان کردووه بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی له بازاره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.