هێزى پێشمەرگە لێبوردنى گشتى بۆ ئەو چەكدارانەى داعش دەركرد كە دەیانەوێت ڕیزەكانى ئەو ڕێكخراوە بە جێبهێڵن و لە هیچ تاوانێكى كوشتن و بڕیندا تێوە نەگلاون.
وەستا ڕەسوڵ فەرماندەى میحوەرى باشورى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"هەر چەكدارێكى داعش ئەگەر بیەوێت چەكەكەى دابنێت، دەتوانیت بگەڕێتەوە نێو ماڵ و منداڵى و هیچ لێپێچینەوەى لەگەڵ ناكرێت."
بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا، لێبوردنەكەى هێزى پێشمەرگە ئەو چەكدارانەى داعش ناگرێتەوە كە پێشتر و لە كاتى شەڕدا دەستگیركراون و لە ئێستادا لە گرتووخانەكانى هەرێمى كوردستان زیندانن.
بێستون فایەق ئەندامى پەرلەمانى كوردستان، لێبوردنەكە ئەو چەكدارانە دەگرێتەوە كە تاوانبار نین و هیچ كەس و لایەنێك سكاڵایان لەسەر تۆمار ناكات.
ژمارەیەكى زۆر چەكدارى كورد لە نێو ڕیزەكانى رێكخراوى داعشدان، بەڵام هەتا ئێستا روون نیـیە لێبوردنەكەى هێزى پێشمەرگە دەبێتە هۆى خۆ ڕادەستكردنەوەى ئەو چەكدارانە یان نا.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی دڵشاد ئەنوەر