شێخ جەعفەر مستەفا باس لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر ناوچەی باشوری کەرکوک دەکات

شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پـێشـمەرگەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پـێشمەرگە لە باشوری کەرکوک دەکات کە تیایدا داعش بە دەیان کوژراو و برینداری هەبووە.

دەڵێت شەوی یەکشەممە لە پاش کاژمێر 12 داعش هێرشێـکی بەربڵاوی کردە سەر سنووری میحوەری یەک، بەڵام هێزەکانی پـێشـمەرگە لێـیان هاتوونەتە دەست و شکستیان پـێهێناوە و داعش تەنها توانیبووی لە گوندی مۆڕڕەی گەورە پـێشـڕەوی بکات، بەڵام لە بەرەبەیاندا هێزەکانی پـێشـمەرگە توانیان جارێـکی دیکە گوندەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شێخ جەعفەر