حکومه‌تی ئه‌مریکا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ربڕیوه و له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه به‌تایبه‌تی به‌هێرشی ئاسمانی هاریکاری ده‌کات، به‌ڵام کۆنگرسی ئه‌مریکا بڕیاری یارمه‌تی چه‌کی بۆ کورد په‌سه‌ند نه‌کرد.
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشی گه‌وره‌یان بۆ ناوچه‌کان ده‌کرد، ئێستا هێرشه‌کان به‌وگه‌وره‌یه بۆ ناوچه کوردیه‌کانی هه‌رێمی کوه‌ردستان نه‌ماوه،
کورد بۆ به‌ده‌ستهینانی چه‌که‌ی پێویست بژاره‌ی له‌م پرسه‌دا چیه؟ پێشبینی ده‌کرێت هێرشی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه کوردیه‌کان بکرێت؟ له‌ستراتیجیه‌تی کوردا ئاماده‌کاری هه‌یه بۆ هێرش کردن یاخود بژاره‌ی به‌رگری دژ به‌چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیرۆرست هه‌رڵبژاردوه؟.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان.
ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت بڕیارێکی سه‌رسورهێنه‌ره کۆنگرسی ئه‌مریکا پڕچه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد، ده‌شلێت ته‌نها هێزێک له‌هه‌مووجیهاندا ڕاسته‌خۆ ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستانی ڕێکخراوی داعش بۆته‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه و ئه‌م هێزه‌ش له‌چوارچیوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ڕێکخراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کۆنگرسی ئه‌مریکا ده‌ڵیت ڕاسته‌وخۆ چه‌ک به‌هێزی پێشمه‌رگه ناده‌ین واته له‌ڕێی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه یارمه‌تی ده‌دات.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ئاری هه‌رسین سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5