چالاکانی سوری ده‌ڵێن شه‌رکه‌رانی کورد و سه‌رهه‌ڵداوانی سوری له رۆژی سێشه‌ممه به گشتی ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی سنوری گرێ سپێ دا گرتوون پاش وه‌ده‌رنانی شه‌رکه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری ووتی میلیشیاکان به‌ره‌و گونده‌کانی باشور و رۆژئاوادا هه‌ڵاتوون و ژماره‌یه‌کی زۆر مین له گرێ سپی دا چێندراوه.
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی شاره‌که‌دا له‌سه‌ر سنوری تورکیادا به واتای دابڕانی رێگای هات و چووی که‌ره‌سته‌ی گروپه‌که‌یه بۆ ره‌قه له باشور.
میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و رێگایه‌یان بۆ قاچاغی چه‌ک و شه‌رکه‌رانیان بۆ ناوه‌وه‌ی سوریا به کار هێنا وه هه‌ر وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ فرۆشتنی نه‌وه‌ت له بازاری ره‌ش دا.
به هۆێ شه‌ر له ناوچه‌که‌دا هه‌زاران له هاوڵاتیانی سوری چوونه‌ته ئه‌وبه‌ری سنوره‌کانه‌وه بۆ ناو تورکیا.