لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری ئیبراهیم ئەمین باڵدار لادەدرێت

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ئێوارەی دووشەممە 15 ی حوزەیران و لە مۆزخانەی پەروەردە لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری مامۆستای ئیبراهیم ئەمین باڵدار لادرا.

لە مەراسیمەکە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و جێگری پارێزگای هەولێر و خانەوادەی مامۆسـتا باڵدار و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی مامۆسـتای ناوبراو ئامادەبوون و چەندین وتار و شیعر و هەتا دەگاتە سروودی نیشـتیمانی کە لە لایەن قوتابی سەردەمی مامۆسـتا باڵدار ئەحمەد محەمەد ئەربیلی پـێشـکەشکران.

پاشان پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادرا کە هونەرمەند سیامەند هیدایەت دایتاشیبوو.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی عومەر فەرهادی لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی عومەر فەرهادی