له سه‌ر داخوازی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی لاببرێت.
له‌و 211 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی له دانیشتنه‌که‌دا ئاماده بوون 169 یان ده‌نگی ئه‌رێیان بۆ لابردنی ئه‌لنوجه‌یفی دا.
له وتووێژێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به دژایهتیمهوه هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداری چه‌کدارانی شیعه (حه‌شدی شه‌عبی) له ئازاد کردنی موسڵ و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌که‌م بۆ واشنتۆن و داخوازی چه‌ک بۆ سوننه هه‌یه".
له‌م وتووێژه‌دا که هاوکار خالد فه‌تاح ئه‌نجامی داوه به‌ڕێز ئه‌لنوجه‌یفی ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی له عێراقدا بڕیارده‌رن کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانن نه‌ک حکومه‌تی عێراقی.
ده‌قی وتووێژه‌که.
Your browser doesn’t support HTML5
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی