له19ی مانگی 8ی داهاتوودا ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی دهێت، تائیستا هیچ لایه‌نێک یاخوود پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان کاندیدیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نیه؟
ئایا ئه‌مه هاوڕابوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌م دۆخی ئێستا جێگره‌وه‌ی نیه و لایه‌نه‌کان ئه‌و به‌باشترین که‌سه ئه‌زانن ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ؟
ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڵبژاردن بکرێت، یاخوود ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ئێستا ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت هه‌ڵبژاردن ناکرێت و سه‌رۆکایه‌تی وه‌ک جاری پێشوو به‌سازانی نیشتمانی بۆ مه‌سعود بارزانی نوێ ده‌کرێته‌وه؟
له‌کوردستان ده‌نگی لایه‌نگر و ده‌نگی نارازیش هه‌یه سه‌رۆکایه‌تی بۆ مه‌سعود بارزانی نوێ نه‌کرێته‌وه، ئایا ئه‌مه ڕێنهکهوتنه له‌سه‌ر که‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانی یان هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی سیسته‌می ڕاده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات و دانانی بناغه‌ی سیستهمهێک بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ولهم پرسه‌دا دیمکراتیانه هه‌نگاو بنرێت ؟
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم له‌نه‌رویج.
جیهاد محه‌مه‌د ده‌ڵێت پارته‌کانی کوردستانی باشوور له‌ئازادی خۆیان ده‌ترسن، به‌دوای هه‌ژموونی خۆیاندا ده‌چن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ده‌وری خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ده‌شڵێت سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی دیمکراتی کوردستان توانیویانه به‌هۆی کۆمه‌ڵێک میکانیزمه‌وه له‌وانه بانگهێشته بۆده‌وڵه‌تی کوردی له‌قه‌یرانه‌کاندا خۆیان به‌هێزکه‌ن.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ جیهاد محه‌مه‌د کردوه زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5