کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه هێرشی کرده سه‌ر کاروانی هێزه‌کانی بیانی له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کابول، به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران و چه‌ند که‌سێکی تر که زۆربه‌یان ڕێبواربوون کوژران.
تالیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند ئه‌و هێرشه به‌لایه‌نی که‌م 2 ژنی کوطووه که به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بوون، و 18 که‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌که ڕایشیگه‌یاند 3 منداڵ و 8 ژنیش له‌نێو برینداره‌کاندان.
گه‌واهده‌رێک ڕایگه‌ند" من له دوکانه‌که‌ی خۆم بووم که بینیم ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرۆلا له‌سه‌ر شه‌قامه‌که له نزیک ئۆتۆمبێلی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ته‌قییه‌وه. من خۆم بینیم سێ که‌سی سیڤیل کوژران له‌سه‌ر شه‌قامه‌که یه‌کێکیان منداڵ بوون و دوانه‌که‌ی تریش ژن بوون ژماره‌یه‌کی زۆر زۆریش بریندار بوون".