ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری جیهاندا ڕۆژی دایکه.
ئه‌م ڕۆژه‌ش وه‌ها دانراوه بۆ ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری ده‌ربڕین بۆ ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی ژنان ده‌یکه‌ن.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 1914 ه‌وه ڕۆژی دایک به فه‌رمی ناسێندراوه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئانا جارڤز که ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک ناودێر ده‌کرد بۆ به‌رزڕاگرتنی قوربانیدانه‌کانی دایک بۆ منداڵه‌کانیان.
ئانا جارڤز وه‌ها وێنای ئه‌م ڕۆژه‌ی کردووه که ڕۆژێکی ئاهه‌نگ گێڕان بێت له نێوان دایک و منداڵه‌کان و که‌سوکاردا.
به‌ڵام به‌ر له مردنی، ئانا جارڤز له‌م ڕۆژی دایکه بێزار بوو وه خۆی لێ بێبه‌ری کرد و ته‌نانه‌ت که‌وته ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ش بۆ داوا کردن له حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا ئه‌م پشووه فه‌رمیه له ڕۆژژمێری خۆیدا لابدات.
هه‌رچۆنێک بێت ڕۆژی دایک وه‌ک پشوویه‌ک درێژه‌ی هه‌یه و هێشتاش به یه‌کێک له ڕۆژه هه‌ره ناسراوه‌کان داده‌نرێت.
هه‌موو وڵاتان له دووه‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی پێنج‌دا جه‌ژنی ڕۆژی دایکیان نییه، بۆ نمونه له تایلاند ڕۆژی دایک له مانگی هه‌شتدایه و له ڕۆژی له‌دایک بوونی شاژنی وڵاته‌که‌دایه. له ئه‌ثیوبیا شێوازی ئاهه‌نگێڕان به بۆنه‌ی رۆژی دایکه‌وه چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت.